پڕۆسەی سیاسی لەعێراق

3 مانگ پێش ئێستا

ئازاد جۆڵا
چاودێرانی سیاسی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق لێكدانەوەو بۆچۆنی جیاوزیان هەیە ئەمەش بەهۆی ئەو ناكۆكیانەی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بوونی هەیە ،بەم نزیكانە وەفدێكی باڵا بەسەرۆكایەتی هادی العامری و ئەندامێتی خەمیس الخەنجەرو نێچیروان بارزانی سەردانی حەنانە دەكەن كە هەڵگری چەند پێشنیازێكی تازەن بە ئومێدی ئەوەی سەدر هەڵوێستی ئەرێنی بێ و كەمێك نەرمی بنوێنێ لەپێناو تێپەڕاندنی عێراق لەم دۆخە چەقبەستووەی تێیكەوتووە ،
ماوەی ڕابردوو شەقامی عێراقی كەمێك ئارامی سیاسی بەخۆوە بینی بەهۆی سەرقاڵبوونی تەواوی شیعەكان بە چلەی ئیمام حسێنەوە . بەڵام هەر لەم ماوەیەدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند دوای چلەی ماتەمینی كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن ، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەڵێك ئامادەباشیان ئەنجام داوە وەك ئامەدەكاری ڕێكاری دانیشتی پەرلەمان لە 26 تا 28 مانگ بەتایبەت دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە ، بۆ ئەمەش واژۆی زیاتر لە 183 ئەندام پەرلەمانیان ئامادەیە كە داوای دانیشتی پەرلەمان دەكەن ،
لەلایەكی ترەوە كۆبونەوەو گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی تری سوننەو كورد بەردەوامە و لەم بارەیەشەوە پێشكەوتن و ئەنجامی باشی بەرچاوی بەدەست هێناوە ، چاودێران ئەم ڕاگەیاندنەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت وەكو ( جس نبض ) ێك ئەبینن بۆ سەدرییەكان ئاخۆ بزانن كاردانەوەیان چی ئەبێت !
ئەم وەفدەی كەبڕیارە بچێتە حەنانە هەڵگری چەند پێشنیارێكی تازەیە بۆ داواكاری و مەرجەكانی ئێستاو ڕابردووی سەدر ،
كە ئەوانیش هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە ، پێشبینی دەكرێت سەدر وەڵامی ئەرێنی هەبێت و نەرمی بنوێنێ بەتایبەت ئەگەر پەرلەمان خۆی هەڵوەشێنێتەوەو لەماوەیەكی دیاریكردا هەڵبژاردنێكی پاك ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم ماوەیەش چواچێوەی هەماهەنگی كاندیدەكەیان كە شیاع سودانییە بگۆڕن بەكەسێك كە سەدر لەسەری ڕازیبێت یان دووبارە بۆ ئەم ماوەیە هەر كازمی كاندید بكەنەوەو دەسەڵاتی تەواوی هەبێ ،
لەم بارەیەوە سوننەكان و كورد بەگشتی هیچ تێبینیان لەسەر كاندید بۆ سەرۆك وەزیران دەرنەبڕیوەو گرفتیان نیە بەڵكو ئەم بابەتەیان بەتەواوی جێهێشتوە بۆ لایەنە شیعیەكان خۆیان ، هەرچەندە تائێستاش كورد لەنێوان خۆیان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆك كۆمار ڕێكنەكوتوون  بەڵام كۆبونەوەی پەرلەمان و ڕێككەوتن لەسەر كاندید بۆ سەرۆك وەزیران ئەوەیان تۆپەكە لەگۆڕەپانی نێوماڵی شیعەیە ،
هەموو ئەمانە لەكاتێكدان كە سەدرو هاوپەیمانەكانی لە ( سەروەری و پارتی ) لەم خولەدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە سەركەوتوو نەبوون بۆیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە سەدر پێویستی بەهەڵبژاردنێكی تازە دەبێت و پێداگری لەسەر دەكات ، ڕەنگە لەداهاوودا جۆری هاوپەیمانێتی و لایەنەكانی هاوپەیمانێتیش لەعێراقدا گۆڕانكارییان بەسەردا بێت ...