ئیتاڵیا، ڕاسیزم لە دەسەڵات نزیك دەبێتەوە

3 مانگ پێش ئێستا

شوان سدیق
 شەقامی ئیتاڵیا دەكوڵێ، بانگەشەی هەڵبژاردن و ململانێی پارتەكان بۆ سەر دەسەڵات تادێ چڕتر دەبێتەوە.
٢٥ی ئەم مانگە ئیتاڵییەكان، دەچنە سەر سندوقی هەڵبژاردن و دەنگ بە كاندیدی دڵخوازی خۆیان دەدەن.

ئەم هەڵبژاردنە، پێی دەگوترێ هەڵبژاردنی پێشوەختە چوونكە بەپێی یاسای هەڵبژاردن لە ئیتاڵیا هەموو پێنج ساڵ جارێ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێ.

كابینەكەی ماریۆ دراگی ماوەی ساڵێكی كاتی مابوو تەواو ببێ بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئینشیقاق لە نێوان بەرەی جۆسێپێ كۆنتێ و لویجی دیمایۆ بەرەی كۆنتێ لە بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە ئامادەنەبوون دەنگ بدەنەوە بە سەرۆكوەزیران بۆیە ناوبراو دەستلەكاركێشانەوەی ڕادەستی سەركۆمار سێرجیۆ ماتێرێلا كردو ئەویش بڕیاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەركرد.
جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی دیكە كۆمەڵێك گۆڕانكاری دەكرێت.

بۆنموونە 
بەپێی پرۆژە ڕیفۆرمی ساڵی ٢٠١٩ كە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن خەڵكەوە بەڕێگای ڕیفراندۆمی گشتی پەسەندكرا. 
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ٦٣٠ گۆڕانكاری تێدا دەكرێ تا ٤٠٠ ئەندام..
هەروەها ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران كەم دەكرێتەوە لە ٣١٥ تا ٢٠٠ ئەندام.

گۆڕانكاریەكی دیكە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە گەنجانی تەمەن ١٨ ساڵان دەتوانن هاوشێوەی پەرلەمان دەنگیش بۆ ئەنجوومەنی پیران بدەن، پێشتر تەنیا دەنگیان بە پەرلەمان دەدا بۆ ئەنجوومەنی پیرانیش تەنیا تەمەن ٢٥ ساڵان بۆ سەرەوە ئەو مافەیان هەبوو.

 بۆ ئەم هەڵبژاردنە، نزیكەی ١٠ پارت و لیستی هاوپەیمانی بەشداریانكردوە، پێنج پارتیان سەرەكین و لە خوولی ڕابردوو سێ پارتیان هاوپەیمان بوون لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات.

ئەم پارتانە تێكەڵەن:
پارتی دیمووكرات: باڵی چەپ و ناوەند.
بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە: باڵی پۆپۆلیزم و نزك لە چەپ.
فۆرزا ئیتاڵیای سیلڤیۆ بێرلوسكۆنی: باڵی ڕاستی ناوەند.
پارتی لێگا: باڵی راسیزم و ناوەند.
پارتی برایەتی ئیتاڵیا: باڵی ڕاستەڕەو نەتەوەی.

دواین ئاماری پێشبینیكراو بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی ٢٥ی پارتی ڕاستڕەوی نەتەوەیی بە سەرۆكایەتی جۆرجا مێلۆنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان دەبێ.

پێشبینی بۆ هەڵبژاردنەكان، وابڕوات هاوپەیمانی راسیزم و نەتەوەیەكان، نزیكەی 40% دەنگەكان دەبەنەوە.

ئەو حیزبانەی زۆرینە دەبەن

🔻 برایەتی ئیتاڵیای جۆرجا مێلۆنی: 24%

پارتی دیموكرات: 21%

🔻 پارتی لێگا: 12%

🔻 فۆرزا ئیتاڵیای بێرلوسكۆنی: 10%

بزوتنەوەی پێنج ئەستێرە: ٪ 11% 

دیارە هەرسێ پارتی بێرلوسكۆنی، جۆرجا مێلۆنی و سالڤینی هاوپەیمانن و نزیكایەتیان لە نێوان هەیە پێیانوایە دەبێ راست و نەتەوەییەكان، بگەڕێنەوە بۆ سەر دەسەڵات.

سیاسەتی راست و نەتەوەییەكان چییەو پرۆژەكانیان لەسەر چی بیناكراوە.

یەكەم: ڕێكخستنەوەی باج، خێزان سوودمەندی یەكەم بێ.

دووەم: سیاسەتی دەرەوەی ئیتاڵیا گۆڕانكاری تێدا بكرێ بەتایبەتی لەنێو ئەوروپاو شەڕی ئێستەی ئۆكرانیا.

سێیەم: ڕێكخستنەوەی سیستەمی پێدانی مافی پەنابەری و ڕەگەزنامە بە بێگانە قورستر بكرێ.

چوارەم: داخستنی سنوورە ئاویەكانی ئیتاڵیا بۆ ڕێگریكردن لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی و بازرگانیكردن پێیانەوە.

پێنجەم: كردنەوەی ناوەندێكی چاوەڕوانی بۆ پەنابەران لە نێو خاكی ئەفریقا بۆ یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان.
٭ خوێندكاری بەشی زانستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، لە ئیتاڵیا