موقەدەس لە دەرەوەی هۆشی ئێمەدا نییە

1 مانگ پێش ئێستا

ئەحمەدی مەلا
یەكێك لە دەرهێنەرە ئێرانییەكان، پێویستی بە مەزارێك دەبێ لە گوندێك بۆ ئەوەی بیكات بە دیكۆری یەكێك لە فلیمەكانی، بۆیە چەند وەستا و عەمەلەیەك بە كرێ دەگرێت و تەواوێك وەكو ئەو مەزارانە دروستی دەكەن كە خەڵكیی هەینیان و لە بۆنە تایبەتەكاندا زیارەتی دەكەن. دوای ئەوەی دیمەنی فلیمەكە دەگرن و كۆتایی دێت، مەزارەكە ناڕوخێنن، بۆیە هەندە نابات، خەڵك پێی رادێن و  دەچن زیارەتی دەكەن و ئیدی وردە وردە دەبێ بە مەزارگەیەكی پیرۆز...
ئەگەر هەمان دیمەن، لە گوندێكی ئەڵمانیی دروستبكرێت، مەزارەكە نەشڕوخێندرێت، خەڵكی نایكەن بە مەزارگە، چونكە تێگەیشتن لە موقەدەس لە ناو هۆشی ئێمەدا نەك لە دەرەوەی ئێمە.