خانمێكـ؛ وەك ئایكۆن و ئەڵماسێكی بەنرخی سینەمایی...

2 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
میریل سـتریپ، خانمێكی قەشەنگ و خوێنشیرین و نمونەیەكی بەرز و دیاری دونیا و جیھانی سینەمایە، رەنگە یەكێك بێت لەو خانمە ئەكتەرە كارێزمایانەی كە بینەران بەگشتی نەتوانن خۆشیان نەوێت! چونكە ئەو بە نواندن و ڕۆڵە ناوازەكانی لە كارەكانیدا توانیویەتی بچێتە ئەودیو پەردەی تەنكی دڵی بینەرانیەوە و بەوەش جێی خۆی لەنێو دڵی ھەواران و دڵخوازانیدا بھێڵێتەوە، میریل، ئەو خانمەی بەھێزەی ئێستای ناو سینەمای ئەمرۆ، كە ئێستا تەمەنی گەیشتۆتە ٧٣ ساڵ، توانیویەتی مێژوویەكی پڕ شكۆ و پڕسەركەوتن لە جیھانە جاویدانیەكەی سینەمای جیھاندا  تۆمار بكات. ئەوێك كە لە سەرەتای كارەكانیدا لەگەڵ ھەرسێ ئەستێرە دیارەكانی ناو سینەما (ڕۆبێرت دی نیرۆ و جاك نیكڵسن و كلینت ئیستوود)ڕۆڵی گێڕاوە، بەڵام ڕۆژگارێك سەرەتاكانی ژیانی بە پیشەی قاپششتن و كاپتنیی نێو ڕێستورانت و چێشتخان بەسەر بردووە، بەڵام دواتر توانی بە بەھرە ناوازە ھونەرییەكەی وەك  خانمە نواندنكارێك لە چەندین فیلمی ناوازەدا، ڕێرەوی ژیانی خۆی بگۆرێت و بەھۆیەوە بازبداتە نێو دونیا جوانەكەی سینەماوە كە دواجار توانی جوانی بە خۆی و سینەما و بینەرانیش ببەخشێت.
ئەم وەسفە؛ گەر نەبووبێتە زێدەرەوی، ئەوا لە بەرانبەر ڕۆژی بوونی - لە دایكبوونی ئەودا بوو ...