بینەری ســایكۆیی...

2 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
ئەم وێنەیە، گرتەیەكی سادەی پشت سینسەكان - یاخود دیمەنەكانە، بەڵام لە هەمانكاتدا دیمەنێكی بە ئەرك و زەحمەت و پڕ كارە بۆ ستاف و گروپی فیلم لەسەر ئەرزی واقدا، دواتر لە هەمووی ناخۆشتر، بێزراوتر، كاتێك كارەكە دەچێتە سەر پەردە و شاشە و پێگە و پلاتفۆرمەكان، هەندێك بینەری هاكەزا و تەنك و ڕاگوزەر و كەمئەزموون و بێ ئینساف كە هەمیشە بونیان هەیە، راستەوخۆ (دێرە ئاڵتوونیەكەیان) لە زاریان ئامادە دەكەن و پاشان ژەهری رەخنەكەی پێ دەهاوژن و دەڵێن؛«بـەس فیلم نەبـوو!
باشە بەس فیلم نەبوو؟ ئەی چی بوو سایكۆ گیان!
جا ئەم جۆرە لە بینەران، لە خوێنەران، چاودێران، بە دواداچوانی بوارە جیاجیاكان، جگە لەوەی بێئەزموونترین بینەر و خوێنەر و چاودێرن، لە هەمانكاتدا (بینەرێكی سایكۆی ترسناكن)، چونكە بێئەوەی خوێندنەوە و باسكردنی قووڵ و تەژی بۆ سەرجەم لایەنەكانی تری كارەكە بكەن. راستەوخۆ باڵانسی كارەكە سفر و خاڵی دەكەنەوە، واتا؛ بە بێئەوەی چاوەرێی ئەوە بكەن بزانن؛ روودای سەرەتا و ناوراست و كۆتایی كارەكە بە كوێ دەگات، یاخود ئەو هەموو ئەو سپەیسانەی كە لە نێوان ئەو سێ هێڵەدا هەیە چین و بۆچی هەن؟