چۆن شەڕی ئۆكرانیا قەیرانی برسیەتی جیهان قوڵتر دەكات؟

3 مانگ پێش ئێستا

جەلال هۆرێنی
ئازارەكانی هەموو جەنگێك لە دەرەوەی سنوورەكانی ناوچەی ململانێدا دەدرەوشێتەوە وە لەگەڵ ئەوەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا درێژە دەكێشێت، ئەو ئاڵۆزیانەی لە زنجیرەی دابینكردنی خۆراكی جیهانیدا دەستی پێكردوە بۆ قوڵكردنەوەی قەیرانی برسیەتی لە هەموو جیهاندا 
ئۆكرانیا و ڕوسیا 30٪ ی گەنمی جیهانیان دابیندەكرد، جگە لە پێداویستیەكانی تری خۆراك. ئێستا بەهۆی شەڕی بەردەوامەوە نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان بەرزدەبێتەوە و 38 وڵات ڕووبەڕووی نائارامیی خۆراكی زۆر گەورە دەبنەوە واتە تەنیا یەك هەنگاو لە برسێتی و قاتیدان.
پەیامنێری تەندروستی و گەشەپێدانی جیهانی ئێن پی ئاینمان نوریپ ئایزنمان ، لەراپۆرتێكدا ئاماژە دەدات كە چۆن شەڕ نرخەكان بەرز دەكاتەوە و برسێتی پەرەدەسێنێت.
دەیڤد بێسلی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەوە دەكات كە نائارامی خۆراك چۆن لە ناو ئۆكرانیادا روودەدات  و چی بۆ هەموو جیهان دەهێنێت.
لە ناوچە بەشداربووەكان، هەروەها گوێت لە بەشی هەواڵی ناوخۆیی دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات كە هەستت پێ بكات كە چی ڕوودەدات لە كۆمەڵگەكەتدا.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت لە ئەڵمانیا كۆبونەوە و تاوتوێی جەنگەكەی ناو ئۆكرانیا و نیگەرانییەكان سەبارەت بە پەرەسەندنی جەنگەكە بۆ ناو ماڵدۆڤا و ئاسایشی خۆراك دەكەن،
جەنگەكەی ناو ئۆكرانیا بووەتە هۆی زیادبوونی نرخەكانی گەنم و زەیت و سوتەمەنی لە جیهاندا، دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداری دەدەن لەسەر ئەوەی زیادبوونی نرخی خۆراك بەتایبەتی قەیرانی خۆراك لە ئەفریقا خراپتر دەكات.
لە ئێستادا 25 ملیۆن تەن گەنم لە بەندەری ئۆدێسای ئۆكرانیا گیریخواردووە، ئەوەش خۆراكی ملیۆنان خەڵكە لە جیهاندا و پێویستە هەناردە بكرێن، لەسەروو هەمووشیانەوە لە وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێویستە."