هەڵخەڵەتاندنی خەڵك راگرن

3 مانگ پێش ئێستا

‌مەجید ساڵح
(1)
كاتی خۆی مەجموعەیەك پەرلەمانتار خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان بە هەلزانی و بۆ خۆشیرینكردن لای شیعەی مالیكی و خەڵكی كوردستان وایان بڵاوكردەوە كە موچەكانتان بۆ دەخەینە سەر بەغدا، خەڵكیش كە بێ ئومێد ببون لەوەی حكومەتی هەرێم چارەسەری كێشەی مووچەیان بۆ بكات، چەپڵەیان بۆلێدان و بە فریادرەسیان دەزانین!
بەڵام دوای ماوەیەك خەڵك بێ هیوا بوون لەوەی بەغدا فریایانببكەوێت و پەرلەمانتار و سیاسیەكانیش بێ دەنگ بوون..
(2)
كاتێك لە ٢٠٢٠ كازمی كرایە سەرۆك وەزیران، دیسان هەر ئەو مەجموعە پەرلەمانتارە دەركەوتنەوە و وتیان كازمی كۆنترۆڵی گومرەكانی كوردستان دەكات و مەعاشی فەرمانبەران دەنێرێت، ئەویش لە شانۆگەریەكدا سەردانی چەند دەروازەیەكی گومركی كرد و هاتە سلێمانی و تەنانەت خەڵكیان وا لێكرد دەستی ماچ بكەن..!!
دیسانەوە كازمیش هیچی پێ نەكرا و  لەوەشدا خەڵكیان دەستخەڕۆكرد...
(3) 
ئێستاش هەرهەمان مەجموعە سیاسی و پەرلەمانتار بە شان و باڵی وەزیری نەوتی عێراقدا هەڵدەدەن گوایە بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئیتر نەوتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەفرۆشرێت و خەڵك كێشەی موچەی نامێنێت!! 
بەدڵنیاییەوە ئەمەش بەدردی ئەوانەی پێشووتر دەچن و گیرفانی بەتاڵی خەڵك جگە لە قسەی زلی ئەو مەجموعەیە هیچی تێ ناچێت و نە بڕیاری دادگا جێبەجێدەكرێت و نە نەوتی هەرێم رادەستی عێراق دەكرێت...
كورت و كرمانج چونكە مەسەلەی نەوت و پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراق گرێدراوەتە هاوكێشە ئیقلیمیەكانەوە و بەو ئاسانیە بە وەزیرێك و رئیس وەزرائێك حەل ناكرێت... 
جا ئەو مەجموعەیە چۆن و بۆ خەڵك دەخەڵەتێنن!؟ وەڵامەكەی ئاسانە ئەوان قسەیەك دەكەن خەڵك حەزی لێیەتی، بۆ ئەوەی لە ناو خەڵكدا رەزایان سوك بێت...
(4)
بەڕای من كێشەی خەڵك لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم نییە، بەڵكو كێشەكە لە ناشەفافی لەفرۆشتنی نەوت و گەندەڵی و ناعەدالەتی و حزبی و بنەماڵەیی تەعامولكردنە لەگەڵ بەغدا، لەوەش گرنكتر ئەوەیە چارەسەری هەموو كێشەكان بە كێشەی موچەشەوە هەر خودی خەڵكی كوردستانە، نە پەرلەمانتار و نە سیاسی و وەزیرەكانی عیراق ناتوانن مافی خەڵكی كوردستان وەرگرن... 
بەڵگەش بۆ ئەوە ساڵی ٢.١٨ كاتێك خۆپیشاندان لە سلێمانیەوە گەیشتە دهۆك و هەولێر  یەكسەر حكومەت هاتەسەر خەت..
بەواتایەكی تر چارەسەر لە بەغدا نییە، بەڵكو بەدەستی خەڵكی هەرێمە، بەیەگرتوویی خەڵكی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەتوانرێت هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن...