ئەگەر كورد بیت لە توركیا

2 مانگ پێش ئێستا

پێش سەفەری ئەردۆگان بۆ واشنتۆن، جێگری سەرۆكی پارتی بۆ پشتیوانی ئەردۆگان، لێدوانێكی چەواشەكارانە و زەلیلانەیدا و گوتی: توركیا دوژمنی كورد نییە، بەڵكو دژی پەكەكەیە. 

ژنە رۆژنامەوانێكی بەناوبانگ لە توركیا بەناوی (نۆرجان بایسال) لە وتارێكیدا بە ناونیشانی ' ئەگەر كورد بیت لە توركیا'ی نوسیوە، وتارەكە دوور ودرێژە بەڵام تەنها لە وتارەكەیدا دوو رووداو وەك بەڵگە دەهێنمەوە كە دەیسەلمێنێت، ئەو چەواشەكارییەی جێگری سەرۆكی پارتی هیچ نییە جگە لە درۆیەكی گەورە و سوكایەتیپێكردنێكی گەورەیە بە ٥٠ ملیۆن كورد، بۆ خۆی زیندووكردنەوەی رۆحی چەپەڵ و چەواشەكاریی حەسەن خەیرییە، بۆیە هەرگیز نابێت لێی بێدەنگ بین. حەسەن خەیری لە دوای تەمەنیدا تفو نەعلەتی لە مێژووی رەشی خۆی كرد، بەلام دوای چیی؟!، هەتا دنیا ماوە گەلی كورد لێی خۆشنابێت.. تاكوردێكی بەناموسیش ئەگەر مابێت لەسەر ئەم گۆی زەوییە ، نابێت لە پارتی خۆش بێت.

نۆرجان دەڵێت: شیرین گەنجێكی كوردی دیاربەكر دەبێت لە كۆمپانیاكەیەكی گواستنەوە كاردەكات، بۆ هەندێ كار دەچێتە باكوری رۆژئاوای توركیا، لەوێدا لەكاتی گەڕانەوەیدا لە رێگا لەگەڵ هاوڕێیەكەی دادەبەزن و بەكوردی قسەدەكەن، كاتێ كۆمەڵە گەنجێكی تورك لێیان راست دێن، پێیان دەڵێن: ئێرە توركیایە، چۆن بە كوردی قسەدەكەن؟ 
قسەكان تەواو ناكەن وگولەبارانی دەكەن، دواتر دەگوازرێتەوە خەستەخانە دوای ٥٠ رۆژ مانەوە، گیان لەدەستدەدات، پۆلیس و دەوڵەت كە دەزانن قوربانییەكە كوردە و بكەرەكەش توركە، دۆسیەكە دژی بكەری نادیار دادەخەن.

روداوێكی دیكە دەگێڕیتەوە و دەڵێت: پیاوێكی پیر بۆ چارەسەری هاوسەرەكەی دەچێتە نەخۆشخانە، لەوێدا بە كوردی قسەدەكات، كەسێكی فاشستی توركی لێراست دێت و بوتڵێكی شوشەی لە سەری پیرەمێر دەدات، پاش برینداربوونی و، سكاڵاكردن، كە دەزانن سكاڵاكار كوردە، دیسان دۆسیەكەی دادەخرێت .

ئەم دوو رووداوە نمونەی بەدەیان هەزار رووداوی دیكەیە، كە دەوڵەتی توركیا لەسەر بناغەی رقلێبوونەوەی نەتەوەكانی دیكە دورست بووە، نەوە دوای نەوە وەك میرات شۆڤینیەت وفاشیەت دەگوازرێتەوە و گەلی كوردیش باجەكەی دەدات.
دەوڵەتی توركیا دژی كوردە، خۆ شیرین و ئەو پیرەمێردە پەكەكە نەبوون؟! 
بۆیە توركیا دژی كوردە و بەتەنها دژی پەكەكە نییە.. 
كوردی قسەكردن تاوانە و لەسەر شەقامەكان، قسەكەر بەكوردی بە خوێنساردیی دەكوژرێت و دەوڵەتیش بە كارێكی ئاسایی و بێ سزا بكوژ دەرباز دەكات.