دەربارەی فیلمی WOLF CREEK

1 مانگ پێش ئێستا

هێژا دڵشاد
ساڵانە لە وڵاتی ئوستوراڵیا 30 هەزار كەس بێسەروشوێن دەبن، ئەو راپۆرتانەی لەسەر كەسە ونبووەكان بە پۆلیسی ئەو وڵاتە دەدرێت، دەچێتە دۆسیەی ونبون و تاوان و كوشتن. هەروەها بەپێی ئامارەكان كە لە فیلمەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە سەدا 90 ی  بێسەروشوێنەكان، لە پاش یەك مانگ دەدۆزرێنەوە و سەدا 10 ی بێسەروشوێنەكانتر نادۆزرێنەوە و بەهیچ جۆرێك كەس نایانبینێتەوە. 
  فیلمی WOLF CREEK باس لە رووداوەكانی كەیسی ئەو بێسەروشوێنانە دەكات كە لەم ساڵانەی دوایدا، لە وڵاتی ئوستوراڵیا رویداوە، زۆرێك لەو رووداوانەش لەلایەن یەك كەسەوە ئەنجامدراوە كە لە فیلمەكەدا كارەكتەری مایك تایلەر رۆڵی كەسێكی خراپ دەگێڕێت.
 لەسەرەتای فیلمەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە چیرۆكەكەی پەیوەستە بە رووداوێكی راستەقینەوە كە تاوان ئامێزە. 
لە باشووری ئوستوڕاڵیا ناوچەیەكی گەشتییاریی سەرنجراكێشی لێیە، بەدووری 105 كیلۆمەتر لە HALLS CREEK  - وە كە ناوچەیەكی بێ‌ ئاوەدانییە. لەوێ‌ چاڵێكی گەورەی لێیە كە پانتاییەكەی 875 مەترە، ئەم چاڵە پێش 300 هەزار ساڵ بەرلەئێستا، بەردێك بە قورسایی 50 هەزار تۆن ئاسمانەوە كەتۆتەخوارەوە. هەربیە سەرنجی گەشتیارانی راكێشاوە.
جێی باسە لە ئەنجامی بەدواداچونی پۆلیسی ئوستوراڵیا، تائێستا نەتوانراوە تاوانبارەكە بدۆزنەوە. لەبەر ئەوەی بەڵگەی تەواو لەبەردەست نەبووە و بەهۆی ئەوەی شایەتحاڵی ئەوتۆ نەبووە لەسەر رووداوەكان و لەهەمووی گرنگتر لە شوێنێكی چۆڵ و بەجێماو و دوورەدەسدا تاوانەكان ئەنجامدراوە.
فیلمەكە باش لە پیاوێك دەكات لەو پەڕی ناوچەیەكی دوور لە ئاوەدانی دەژی بەناوی هاوكارییەوە بەدەم گەشتیارانەوە دەچێت و دواتر دەستبەسەریان دەكات و بە قێزەوەنترین شێوە ئەشكەنجەیان دەدات و دەیانكوژێت.
لەپاش چوار مانگ لە دۆزینەوەی یەك لە رزگاربووەكان پۆلیس نەیتوانی شوێنی تاوانبارەكە بدۆزێتەوە بۆیە كەیسەكە داخرا و تۆمەتەكان لەسەر تاوانبار لابرا. بەپێی زانیارییەكانیش ئەو بەردەوام بووە لە ژیان كردن لە ناوچەیەكی باشووری ئوستوڕاڵیا.
WOLF CREEK لە دوو بەش پێكدێت. بەشی یەكەمی ساڵی 2005 بەرهەمهاتووە و ریتینگی 6.3 یە. بەشی دووەكی فیلمەكە ساڵی 2013 بەرهەمهاتووە ریتینگی 6.1 ی پێدراوە. واتە لەهەردوو بەشەكە ریتینگی سەروو 6ی پێدراوە، ئەمەش بە پلەیەكی بەرز بۆ فیلمێكی لەو جۆرە دادەنرێت. 
بۆ ئەوانەی بینەری فیلمن و خوازیارن سەیری فیلمەكە بكەن، نامەوێ زیاتر دەربارەی سكرین پلەی فیلمەكە بنوسم، من چێژم لە بینینی فیلمەكە وەرگرت، دەرهێنانێكی جوانی بۆ كراوە. بەهیوام بەهەمانشێوەش جێی رەزامەندی بینەرانی فیلمەكە بێت.
لەئێستادا قسەو باس لەسەر ئەوەیە بەشی سێیەمی فیلمەكە بەرهەمبهێنرێت و لەساڵی 2022 لە سینەما نمایش بكرێت.