ئـــایا مــایكڵ سەرچاوەی ئیلهامبەخشی ســەدام حسێن بوو!

1 مانگ پێش ئێستا

نوسین: ســەعد ئەلــقرشی
وەرگێران: شـــادمان مــحەمەد

یەكێكی تر لە خاڵە جیاكارییە تایبەتەكانی فیلمی (باوكە ڕۆحییە) كە دەكرێت خوێندنەوەی تری بۆ بكەین ئەویش سەرسامبوونی زۆرێك لە سەرۆك وڵاتەكان و سیاسیەكانی جیهان بوو لەوانە؛ سەدام حسێن كە زۆر بە ڕۆڵی ئــال پاچینۆ و فیلمی باوكە ڕۆحییەكە سەرسام بوو. 

سەدام حسێنی ستەمكار و دیكتاتۆری پێشووی عێراق چەندینجار لە دیمانەكانیدا و بە تایبەت بۆ كەناڵە ئەمریكیەكان رایگەیاند بوو فیلمی باوكە ڕۆحییەكە باشترین بژاردە و دڵخوازی ئەو بووە، بەڵام بە بێ  ئاماژەدان بەو گۆشە و ڕوانینانە تایبەتەی خودی سەدام كە وایكردووە فیلمەكە ببێتە باشترین بژاردەی ئەو، چونكە بابەتەكە لێرەدا دوو بەشە:
یەكیان ڕەنگە مامەڵەكردنەكەی لەگەل فیلمەكدا هاوشێوەی هەر تەماشاكەرێكی ئاسایی بوبێت
یاخود ئەكرێت دەربرینێك بوبێت بۆ تێگەیشتن لە فۆرم و شێوەی هەڵبژاردن لە نێوان خانەوادە و نیشتیماندا! 
كە رەنگە ئەمەیان زۆر نزیكتر بێت و ئامانجەكە بپێكێت، چونكە سەدامیش هاوشێوی مایكڵ سەرەتا و بەر لە دەسەڵات هەمان موعانات و كێشەی لەگەڵ هەڵبژاردن لە نێوان خانەوادە و نیشتیماندا هەبوو! بەڵام جیاوازییەكە تەنها لە خاڵێكدا تۆخ بۆوە، مایكڵ لە سەرەتادا باوەری بە جیهانی نوێی دیموكراسی ئەمریكا هەبوو، بەلام دواتر لە بری خاك و نیشتیمان و دیموكراسی ئەمریكی بژاردەی خێزان و خانەوادەی خۆی كرد و پاشان پاكتاوی سەرجەم نەیارەكانی بە براكەی خۆشیەوە كردە بواری جێبەجێكردنەوە كە دواتر مایكڵ باجی هەڵە هەڵبژاردنەكانی خۆیدا! 

لە بەرانبەردا سەدام حسێن تەواو وەك مایكڵی نەكرد، بەڵكو هەر لەسەرەتادا خۆی(سەرۆك خانەوادە) ناساند و پاشان پاكتاوی نەیارەكانی كرد ئەویش دیسان بەبراكەی خۆیەوە پاشان لەسەر كورسی دەسەڵات دانیشت خۆیكردە خاوەنی نیشتیمان و خەڵك و دار و ڕوباری عێراق بە هەموو ئەو شتانەی لە وڵاتەدا بوونی هەبوو! بەڵام ئەویش باجەكەی خۆیدا...