ئەقڵ توان دوو

1 مانگ پێش ئێستا

د. شێركۆ عەبدوڵڵا
س: درەو

‎-خوشكم قیروسیای لێ بكە ، چی ئەبێ با ببێ.
‎ +تێ ناگەم ، چی بكەم یەعنی ؟
‎- بەبێ مكیاج بڕۆ بۆ بازاڕ.  
*** 
‎- ڕاستە ئەم چەند ساڵە تەندروستی زۆر گەشەی كردوو؟
 + بەڵێ ئەی چۆن! بەتایبەت سەلاجەكانی توب عەدلی. 
***
ئیتر بۆڵە بۆڵ واز لێ بێنە . شوكور ئێستا هەموو كوردێك دانەیەكی هەیە .
‎ +خانوو ؟
‎ -نەخێر كەپڵ، عەفو بڵێم فەیسبوك . 
***
‎ -تێناگەم بەڕاستی. بۆچی هەركەسێكم خۆش بوێ‌ سواری سەرم ئەبێ ؟ 
‎+ لەبەر ئەوەی هەركەسێك ئیحتیرامی گرتیت سواری سەری ئەبیت.

 ***
‎ - بەخوا ئیشێكی پیاوانەیە، خەریكە ئەڕوات؟
‎ +كێ؟ 
‎- جەنابی كاك نا هاوین 
  **** 
‎- ئەرێ ئەوە بۆ مەعاشی ئازادی سەگرمەیان ڕاگرتووە؟ 
‎+ نازانم ، ئەڵێن شایەتی نییە كە پێشمەرگە بووە. 
***
‎ - باشە بۆچی تاڵیبان مافی ژنان ئەخاتە ژێر قۆنەرەكانییەوە؟
+ حەتمەن خەلەلێك هەیە ، ئەگینا قەت ئەوە تاڵیبان نی یە. 
***
‎ - ئەوەندە بێشعورە ناوی ناوە كاولبووەكە.
‎ +داوەشێ یاخوا ، بەم كاولبووە وا ئەڵێ؟ 

***
‎ - ئەوەی نەزانێ بێ ئەقڵە چییە؟ 
‎+ بێ ئەقڵ توان دوو. 
***
‎ - كۆرۆنایەتی و دەمامك نابەستێ ، چی لێ بكەین؟ 
‎+ زەنگوڵەیەك بكەنە ملی