ماریۆ پوزۆ، چی وت؟

1 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
نـــیو ســـەدە بەر لەئــێستا، مــاریۆ پوزۆ نوسەری ڕۆمانی گــادفازە چی لە بارەی دیمانە و دیداری كەناڵ و تی ڤییەكانەوە وت؟
پــاش سێ ساڵ بەسەر بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (باوكی ڕۆحی) كە بەهۆیەوە لە ڕووی داهاتی فرۆشەوە پارەیەكی زۆرم دەستكەوتبوو ئیتر پارەم زۆر خۆشویست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچكات سروشتی تایبەتی خۆم لەگەڵ بەناوبانگبووندا یەكی نەگرتەوە، چونكە لە بناغەدا بە بابەتێكی گرنگم نەدەزانی، ئاهەنگ و كۆبوونەوەكانم خۆشدەویست، بەڵام ئارەزووم نەبوو لە ژیانمدا زیاتر لە سێ كەس هاوڕێم بێت، چونكە حەوسەڵەی قسەكردنی زۆرم نەبوو، لەسەروو هەموو ئەمانەوە ئارەزووی (دیمانە و كەناڵ و تی ڤی)و ئەو بابەتانەم هەرنەبوو، تەنانەت جارێكیان پرسیارم لێكرا سەبارەت بەوەی بۆچی لە پاش بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی گــادفازە نامەوێت لە بەرنامەی (THE TODAY SHOW)دەركەوم و قسە بكەم لە بارەیەوە؟
وتم؛ خۆم ئەوەم بە لاوە خۆش نیە، بۆیە نامەوێت دەركەوم!
وتیان؛ ئاخر چۆن دەزانیت كە خۆش نییە، كەسێك پێشتر شتێكی تاقی نەكردبێتەوە چۆن قسەی لە بارەوە دەكات؟
وتم؛ ئۆكەی، قسەكەتان ژیربێژییە، بۆنا، ئیتر ئەوە بوو تاقیمكردەوە، بەڵام دواتر ئەوندەیتر رقم لێی هەستا و لێی دووركەوتمەوە.

بۆیە ئەمەوێت بڵێم؛ "دۆخێكی قاییلكەر نەبوو بەلامەوە گەرچی دیدارەكان شوورەیەكی زۆری تێدا نیە، بەلام بەلای منەوە زۆر خۆشحالم ناكات، بۆ نمونە؛ تۆ سەرنجی زۆرێك لە نوسەرەكان بدە كاتێك لە شاشەكانەوە دەردەكەون، بزانن چۆن وەك گەمژەیەك دەردەكەون! بۆیە دەركەوتنیان لە شاشەكانی راگەیاندنەوە بە كارێكی گونجاو و شاسیتە نابینم، بەتایبەت كاتێك تۆ لەگەڵ كەسێكدا دیدار ساز دەكەیت، تۆ نایناسیت و ئەویش ناتناسێت، تەنانەت پێشتر هیچ شتێكی لە بارەی تۆوە نەخوێندۆتەوە، بەڵام هەر دەبێت لەوكاتەدا تۆ وا خۆت نیشان بدەیت كە بە حساب خاڵی هاوبەشتان هەیە؟ 

ئای ئەمە چ دوو ڕووییەكە! لە پاشان ئەو شتێك دەڵێت؛ كە تۆ ناتەوێت بیڵێت! واتا؛ تۆ ناتەوێت ئەسلەن لە بارەیەوە قسەت هەبێت! دواتر لە ناكاو دەبیتە ئەو قسەیە لێی بەرپرس دەبیت و دەبێتە ماڵ لەسەرت لەوەی كە نەتوسیتوە ئەو شتە بیڵێیت! بەڵام دواجار كێ بڕوا بەوە دەكات؟ هەربۆیە دەبێت دواتر بەرگری لە خۆت بكەیت، ئەوجا چاوەڕێی ژاوەژاو و سەرئێشەی كەسانی تر بكە"!