باشترین جۆری فڵچەی ددان شۆردن كامەیە؟

1 مانگ پێش ئێستا

د.تروسكە عبداللە
س: بوار
-ئایا فڵچەی ئەلیكترۆنی باشترە لە فڵچەی ئاسایی؟
-چۆن بزانم فڵچەكەم باشە،ئایا مەرجە فلچەی باش لە رووی نرخەوە گران بێت؟
-باشترین جۆری فڵچە ئەو فڵچەیەیە كە نەرمە واتە ریشاڵەكانی نەرمن و زیان بە پوك و ددان ناگەیەنێ.
-ئایا فڵچەی ئەلیكترۆنی باشترە یان فڵچەئاسایی؟
-فڵچەی ئاسایی ئەگەر بە رێك و پێكی و شێوازێكی دروست بەكاربهێنرێت هەمان كاریگەری فڵچەی ئەلیكترۆنی هەیە. بەلام بۆ هەندێ حاڵەت پێشنیاركردنی فڵچەی ئەلیكترۆنی باشترە بۆ نموونە:
١-بۆ منداڵی بچوك .
٢-بۆ كەسێك كێشەی جومگەی دەستی هەبێ و نەتوانێ هێز بخاتە سەر فڵچە.
٣-بۆ كەسانی بەتەمەن.
٤-بۆ كەسێك ددانەكانی زۆر نارێك بێت.
٥-بۆ ئەوكەسانەی  تەلی رستكردنەوە یاخود كیفی ددانیان لەدەمدایە.
چەند تێبینیەك:
-فڵچەكەت چەند باشبێت، گرینگی نیە كە بەشێوەیەكی دروست و بە بەرنامەیەكی رێك و پێك ددانت نەشۆیت.
-فڵچەكەت لە ناو قەباغی داخراو هەڵمەگرە ،پێویستە شوێنەكەی كراوەبێت و ئالوگۆری هەوا رووبدات.
-سێ مانگ جارێك فڵچەكەت بگۆرە، واتە هەركاتێك بینیت ریشاڵەكانی فڵچەكەت پەرش و بڵاو بوونەتەوە پێویستە فڵچەكەت بگۆریت.
-رۆژانە  لەسێجار زیاتر نابێت ددانت بشۆیت، ماوەی ددان شۆردنەكەت با ٢ بۆ ٣ خولەك بخایەنێت.
-هێزێكی زۆر مەخە سەر فڵچەكەت لە كاتی ددان شۆردن.
-مەرج نیە فڵچەی باش نرخێكی زۆر گرانی هەبێ!!
-بۆ ئەوەی بە دوور بیت لەبۆنی ناخۆشی دەم، ددانت بەرێك و پێكی بشۆو پەتی ددان بەكاربێنەوەو لەگەڵ ئەمانەشدا گرینگی بە پاككردنەوەی زمانت بدەو پاكەرەوەی تایبەت بە زمان هەیە دەتوانیت بەكاری بهێنیت.