فیلمی ئەنیمەیشنی (گۆڕی گوڵە ئەستێرەكان)

2 مانگ پێش ئێستا

كارساز بێستون
 Grave of the fireflies 
_یەكێكە لە باشترین و هەست بزوێنترین ئەنیمییەكانی مێژوو.
مەحاڵە سەیری ئەم ئەنیمییەت كردبێ و نەگریابیت، خەمناكترین چیرۆكە لە مێژووی فیلم و ئەنیمەیشنەكان، بە باشترین شێوە تراژیدی جەنگ پیشان دەدات.
ئەم ئەنیمەیشنە سەركەوتنێكی زۆر باشی بەدەست هێناوە لە لیستی باشترین 250فیلمی مێژوو بە پێی سایتی IMDb پلەی 42ەمی گرتووە. 
-چیرۆكی فیلم(لە كاتی جەنگی جیهانی دووەم، لە ژاپۆن كوڕێكی گەنج و خوشكە بچووكەكەی هەوڵی ڕزگاربوون دەدەن لە جەنگەكە)
-جۆری فیلم(ئەنیمەیشن، دراما، جەنگی)
-بیرۆكەی ئەم ئەنیمییە له ڕووداوێكی ڕاستەقینە وەرگیراوە لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ هایۆ میازاكی